کۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئێنرجی رایگه‌یاند " 233 ملیۆن دۆلاری لای حکومه‌تی هه‌رێمه".
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌میانه‌ی هه‌واڵێکدا که له‌به‌یاننامه‌یه‌کی کۆمپانیایه‌که‌وه بڵاویكرده‌وه "كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئێنرجی كه‌یه‌كێكه له كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كورستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که 233 ملیۆن دۆلاری داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی لای هه‌رێمی كوردستانه‌و هیواخوازه له‌مساڵدا به شێوه‌یه‌كی رێكخراو وه‌ریبگرێته‌وه".
ئه‌و کۆمپانیایه باس له‌وه ده‌کات که هه‌رێمی كوردستان میكانیزمێكی بۆ فرۆشتنی نه‌وت له ناوخۆدا دارشتوه و به پێی میكانیزمه‌كه‌ش كۆمپانیاكه‌یان له‌سه‌دا 50ی داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌قته‌قی پێ ده‌درێت.
ئه‌و کۆمپانیایه پێیوایه حکومه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی 2015 دا ئه‌و قه‌رزانه‌ی ده‌داته‌وه.
هه‌رێم کوردستان جگه له یه‌ک ملیار دۆلار قه‌رزارێکی زۆری کۆمپانیاکانی نه‌وته وه‌ک خۆیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن پێدانی مووچه‌و خه‌رجیه‌کانی تری هه‌رێم قه‌رزیان کردووه.