پێشڕه‌وی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له کوبانێ درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌دوا په‌ره‌سه‌ندندا شه‌ڕڤانان توانیان شارۆچکه‌ی شیوخ فوقانی له‌سه‌ر رۆخی رووباری فرات رزگار بکه‌ن.
ئاژانسی هاوار بڵاویکرده‌وه که له‌ئه‌نجامی هێرشی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه و یه‌په‌گه، چه‌کدارانی داعش هه‌ڵهاتوون بۆشاری جرابلس له‌وبه‌ر رووباری فراته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌که، چه‌کدارانی داعش له‌ترسی پێشڕه‌وییه‌کانی شه‌ڕڤانان پردی نێوان شیوخ فه‌وقانی و جرابلسیان ته‌قاندۆته‌وه.
به‌ڕزگاکردنی ئه‌م شارۆچکه‌یه ته‌واوی رۆژئاوای کانتۆنی کوبانێ له‌ده‌ستی چه‌کدارانی داعش ده‌رهێنراو رزگار کرا.