له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی هێرشی سووپاو میلیشیا شیعه‌کان بۆ سه‌ر شاری تکریت، مه‌ترسی به‌تایفه‌گه‌ریکردنی رزگارکردنی شاره سونییه‌کان له ئارادایه، به‌رپرسانی سونه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که نایانه‌وێت میلیشیاکان و جه‌نه‌راڵه‌کانی جه‌نگ موسڵیان بۆ ڕزگار بکه‌ن.
جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ئوسامه نجێفی له به‌یانێکدا که دوێنێ 6-3 له‌کاتی سه‌ردنیدا بۆ شاری دهۆک و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارێزگای موسڵ بڵاویکرده‌وه، رایگه‌یاند : نامانه‌وێت جه‌نه‌راڵه‌کانی جه‌نگ و میلیشیاکان موسڵمان بۆ ڕزگار بکه‌ن.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌م به‌رپرسه سونه‌یه له کاتێکدایه له‌به‌ر گه‌وره‌نه‌کردنی رۆڵی ئێران له عێراقدا، ئه‌مه‌ریکا به‌هیچ هێزێکی سه‌ربازی، فرۆکه بێت یان پسپۆره‌کان به‌شداری هێرشی سه‌ر پارێزگای تکریتیان نه‌کرد.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه سعود فه‌یسه‌ڵ رایگه‌یاند" ئێران عێراقی کۆنترۆڵکردووه".
چاودێران مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ئاینده‌ی نزیکدا ناکۆکی تایفه‌گه‌ری له‌عێراق تووندتر بێته‌وه‌و رۆڵی ئێران له‌و ولآته گه‌وره‌تربێت.