چه‌کدارانی داعش له ته‌لته‌مه‌ر له پارێزگای حه‌سه‌که له شه‌وی رابردووه 6-3 هێرشێکی به‌رفراوانیان کردۆته سه‌ر ئه‌و گوندانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه و شه‌ڕێکی قورس له نێوان ئه‌و چه‌کدارانه‌و شه‌ڕڤانان درێژه‌ی هه‌یه.
ئاژانسی هاوار که ئاژانسێکی هه‌واڵی رۆژئاوایه رایگه‌یاند" چه‌کدارانی داعش هێرشیان کردۆته‌وه سه‌ر گونده‌کانی ناوچه‌ی خاپور له له‌سه‌ر ڕێگای ته‌ل ته‌مه‌ر – حه‌سه‌که‌و شه‌ڕێکی قورس له‌و ده‌ڤه‌ره له ئارادایه".
به‌پێی ئاژانسه‌که تا ئێستا شه‌ڕ به‌قورسی به‌رده‌وامه.
له لایه‌کی تره‌وه به‌پێی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ژێر ده‌ست داعشدا بوون و له‌و ده‌ڤه‌ره‌و هه‌ڵهاتوون بۆ ناوچه ڕزگارکراوه‌کانی ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤانان، داعش ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به ناوچه‌ی " جه‌نگ " داناوه‌و هه‌موو جموجڵێک و هاتوچۆی مه‌ده‌نی لێ قه‌ده‌غه کردووه.