سەركردایەتیه‌کی یەكێتی بۆ بریكاری وەزیری پێشمەرگە دەستنیشان كرا

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سیروانی كوێخا نەجم، ئەندامی سەركردایەتی بۆ پۆستی بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە دەستنیشان كرد.

سیروانی كوێخا نەجم ئەندامی سەركردایەتی‌و بەرپرسی مەڵبەندی 6ی یەكێتی لەسۆرانە كە ئێستا بەجێگەی ئەنوەری حاجی عوسمان وەك بریكاری وەزیری پێشمەرگە دەست بەكار دەبێت.

لەمبارەیەوە گۆران ئازاد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان هەواڵەی بۆ رووداو پستڕاستكردەوە و وتی:" ئەو پۆستە بۆ یەكێتی یەکلابووەتەوە، بەپێی بەدواداچوونێكی من نووسراوی دامەزراندنی كاك سیروانی كوێخا نەجم ئێستا لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانە، بەپێی یاسا دەبێت سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەرسوومێكی هەرێمی بۆ دامەزراندنی دەربكات بۆ ئەوەی دەستبەكاربێت".



PM:01:52:07/03/2015