داعش له شه‌ڕه‌کانی له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانان له رۆژئاوای کوردستان به‌ده‌یان چه‌کداری بیانی وڵاتانی سعودیه‌و سوماڵ و شیشان و ئه‌فه‌ریقای راپێچی ئه‌و شه‌ڕانه ده‌که‌ن.
که‌نالێ ئۆرێنت باس له‌وه ده‌کات که داعش به‌ده‌یان چه‌کدارای بیانی ( مهاجرین ) ی ره‌وانه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕ د‌ژی یه‌په‌گه له ناوچه‌کانی قامشلۆ و گونده‌کانی حه‌سه‌که کردووه‌و چه‌ندانیان لێ کوژراوه‌و لاشه‌ی هه‌ندێکیان که‌وتۆته ده‌ست شه‌ڕڤانان.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌ناڵه‌که، داعش هه‌موو ئه‌و سه‌رکرده‌و چه‌کدارانه‌ی که له‌لای خۆیان په‌سه‌ند نین راپێچی شه‌ڕی هێزه کوردییه‌کانیان کردوون، که‌ناڵه‌که ئه‌م کاره به‌هۆکارێکی دۆڕانی داعش له کوبانێ ده‌زانێت، سه‌رکرده مه‌یدانییه‌کانی ئه‌و رێکخراوه هه‌ستیان به‌وه کردووه که پیلانێکی ناوخۆییان له دژیان ئه‌نجامداوه‌و راپێچی ئه‌و شه‌ڕه‌یان کردوون تا له‌ناوبچن، هه‌ر بۆیه که‌ناڵکه پێیوایه داعش به قۆناغێکی زۆر خراپی ناوخۆیدا تێپه‌ڕده‌بێت و سه‌رقاڵی شه‌ڕو پاکتاوی یه‌کترین ئه‌م ملاملانێیه گه‌یشتۆته شاری ره‌قه‌ش و له ئه‌نجامیشدا هێزه ناوخۆیه‌که‌ی ناو داعش کۆنترۆڵی باری ناوخۆی رێکخراوه‌که‌یان کردووه.
ئه‌مه پێشتر له کوبانێ روویدا که هه‌رچی چه‌کداری بیانی بوو ره‌وانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌یان کرد، ئێستاش له شه‌ڕی حه‌سه‌که‌و قامشلۆدا دووباره ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و چه‌کداره بیانیانه ده‌که‌ونه بۆسه‌ی شه‌ڕڤانانه‌وه‌و داعش‌یش هیچ یارمه‌تییه‌کی سه‌ربازیان بۆ نانێرێت وئه‌وانیش ئه‌گه‌ر نه‌کوژرێن له به‌ره‌ی جه‌نگ هه‌ڵدێن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه که گوایه ئه‌مانه شه‌ڕ بۆ " شه‌هیدبوون" ده‌که‌ن.
به‌پێی قسه‌ی که‌ناڵکه ئه‌وان شه‌ڕێک ده‌که‌ن له‌سه‌ره‌تاوه ده‌زانن دۆڕاون.