جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" چاوه‌روانی که‌س ناکه‌ین و ته‌نها پێشمه‌رگه‌ش ده‌ستی به هێیرشکردووه"( ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه حه‌شدی شه‌عبیان له‌گه‌ڵ نییه).
کۆسره‌ت ره‌سوڵ که وه‌ک جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌که ده‌کات له مه‌یدانی شه‌ڕه‌که‌وه له په‌یامێکدا به میدیایکانی راگه‌یاند: له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی كه‌ركوك و حه‌ویجه چاوه‌ڕوانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق ناكه‌ین.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، هاوکات خه‌ڵکی که‌رکوکی دڵنیاکرده‌وه‌و وتی"خه‌ڵكی كه‌ركوك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له پێشڕه‌ویكردن و هێرشبردن بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و تێكیان ده‌شكێنین".
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که چاوه‌روانی حه‌شدی شه‌عبی نابن.