هێڵی لەڤ چی بۆ هەشتی مارس و ژنانی پێشمەرگە هەیە؟

گۆرانبێژی ناسراوی كورد هێڵی لەڤ یادی ڕۆژی ژنان پیرۆز دەكات.
هێڵی لەڤ لەڕێی ئەونتەكەی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی خۆی لەگەڵ ژنانی پێشمەرگە بڵاودەكاتەوە كە تێیدا گوڵ دەبەخشێتە ئەو ژنانە لەكاتی سەردانكردنیاندا.
لەڤ لە پەیامێكیدا دەنوسێت "من تا مردن سەرسامم بەم ژنانە، تەمەن درێژبن ژنە پێشمەرگەكانمان ، كە لەپێناوی ئاشتی و ئازادی و دادپەروەریدا دەجەنگن، پیرۆزبێت ڕۆژی ژنانی جیهان".
هێڵی لەڤ یەكێكە لەو هونەرمەندانەی بەردەوان پشتگیری خۆی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات دەكاتەوە و چەند جارێكیش سەردانی بەرەكانی جەنگی كردووە و هاوكاری گەیاندۆتە دەست پێشمەرگەكان.








PM:01:22:09/03/2015