له هێرشی سووپاو حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی تکریت، ئه‌و هێزانه رۆژی 7 و 8- 3 توانیان ناوچه‌ی ئه‌بو عه‌جیل کۆنترۆبکه‌ن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی شوێنه‌کانی تره‌وه زۆربه‌ی ماڵه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه سوتێنرا.
ناوچه‌ی ئه‌بوعه‌جیل و هۆزی ئه‌بو عه‌جیل که به یه‌کێک له عه‌شره‌ته گه‌وره‌کانی باکوری تکریت هه‌ژمار ده‌کرێت، له روودای کوشتنی سه‌دان گه‌نجی قاعیده‌ی سبایکر په‌نجه‌ی سه‌ره‌کی تاوان له‌و ناوچه‌یه‌دا بۆ ئه‌وان راده‌کێشرێت، هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی ماڵه‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌کاتی کۆنترۆڵکردنیدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه سوتێنران و ته‌قێنرانه‌وه.