ڕێکخراوی داعش به‌هه‌زاران چه‌کدارو تانک و زرێپۆش و تۆپی له گونده‌کانی سه‌ری کانێ کۆکردۆته‌وه‌و ئه‌مشه‌و ده‌ستی به هێرش کردووه بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی یه‌په‌گه له‌و ناوچه‌یه‌و ئێستا شه‌ڕێکی قورس له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌گوزه‌رێت.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی 24 که گرنگی ده‌دات به هه‌واڵه‌کانی رۆژئاوا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که شه‌ڕ زۆر به‌قورسی له گردی ئه‌بوبه‌کر و مناجیر ده‌گوزه‌رێت و تا ته‌لخه‌نزیر به هه‌موو جۆره چه‌کێک درێژبۆته‌وه.
به‌رامبه‌ر ئه‌وانیش یه‌په‌گه به‌ده‌یان ئۆتۆمبیلی پڕ چه‌کداری خۆی راپێچکردووه بۆ مه‌یدانی شه‌ڕه‌که.
به‌پێی ئه‌و مـاڵپه‌ڕه تا ئێستا 35 چه‌کداری داعش کوژراون که لاشه‌ی 16 که‌توونه‌ته ده‌ستی شه‌ڕڤانان، هاوکات یه‌په‌گه‌ش شه‌هید و برینداریان هه‌یه.