زێباری: ته‌واوی بودجه‌ی هه‌رێم بێ كه‌موكوڕی ره‌وانه ده‌كه‌ین
هۆشیار زێباری
وه‌زیری دارایی عیراق ئەمرۆ لە دیداری سلێمانی رایگه‌یاند، ته‌واوی بودجه‌ی هه‌رێم به‌بێ كه‌موكوڕی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
هۆشیار زێباری، وه‌زیری دارایی عیراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له دیداری سلێمانی رایگه‌یاند:" ته‌واوی بودجه‌ی هه‌رێم به‌بێ كه‌موكوڕی ره‌وانه‌ده‌كه‌ین به‌و شێوه‌یه‌ی كه له یاسای بودجه‌دا هاتووه".
وتیشی:"به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانم به‌ڵێنی ئه‌وه بده‌م كه به‌م نزیكانه به‌غدا پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی 2015 ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات" .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "لێدوانه‌كانی به‌غدا سه‌باره‌ت به پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێمی كوردستان به رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت هیچ راست نییه و هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "به‌م نزیكانه سولفه‌یه‌كی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و دواتریش هه‌موو بودجه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی كه له یاسای بودجه‌دا هاتووه ده‌نێردرێت" .
PM:02:36:11/03/2015