شه‌ڕی نێوان یه‌په‌گه‌و داعش له‌ناوچه‌کانی ته‌ل خه‌نزیرو ئه‌بو به‌کر و موسڵیه و تولان و عمیر له‌ناوجه‌کانی سه‌ری کانێ به‌رده‌وامه به هه‌موو جۆره چه‌کێک.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی 24 بڵاویکرده‌وه که دوای گه‌یاندنی کۆمه‌کی سه‌ربازی یه‌په‌گه به به‌ره‌کانی شه‌ڕ له سه‌ری کانێ، ئێستا شه‌ڕه‌که زۆر به‌توندی له‌و ناوچانه ده‌گوزه‌رێت، هاوکات داعش هه‌موو هێزی خۆی له ناوچه‌کانی شدادو گرده سپی و ره‌قه‌و دێرزور کۆ کردۆته‌وه بۆ ئه‌و هێرشه که له‌شه‌وی رابردووه‌وه له‌رێگای زرێپۆش و تاانکه‌وه ده‌یه‌وێت کۆنترۆڵی سه‌ری کانێ بکات.
هاوکات ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که چه‌کدارانی داعش له ده‌ستنیشانکردنی پێگه‌کانی هێزه‌کانی یه‌په‌گه چه‌کی زۆر پێشکه‌وتوو به‌کارده‌هێن که ئه‌و ماڵپه‌ڕه به " کۆمه‌کی تورکیا ناوزه‌دی ده‌کات".
چاودێران ئاماژه بۆ شه‌ڕی سه‌ری کانێ ده‌که‌ن و به‌شه‌ڕێکی چاره‌نووس سازی ده‌زانن بۆ چه‌کدارانی داعش دوای شکسته‌کانی کوبانێ.