"هه‌رێمی كوردستان تا دوو مانگی دیكه چاوه‌ڕێی به‌غدا ده‌كات"
عەلی حەمەساڵح
عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان دەنوسێت ئه‌گه‌ر تا دوو مانگی دیكه‌ش به‌غدا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ره‌وانه نه‌كات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یه‌كجاری ناردنی نه‌وت له رێگای شه‌ریكه‌ی سۆمۆوه راده‌گرێت.
عەلی حەمە ساڵح لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت:
به‌غدا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت؟
هه‌رێمی كوردستان تا دوو مانگی دیكه چاوه‌ڕێی به‌غدا ده‌كات.
ورده‌كاری ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌سلیمی به‌غدای ده‌كات
به‌پێی ئه‌و داتا‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ستم كه‌وتووه، هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی داوه‌ته حكومه‌تی عیراق و كۆپیه‌كی ده‌خه‌مه‌ڕوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێژه‌ی تێكڕایدا 552 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا راده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌كات.
ئێستا جگه له نه‌وتی كه‌ركوك، هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌كات و به نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه 425 هه‌زار به‌رمیل ره‌وانه ده‌كات و كۆتایی ساڵ ده‌گاته 625 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، ئه‌گه‌ر تا دوو مانگی دیكه‌ش به‌غدا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ره‌وانه نه‌كات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یه‌كجاری ناردنی نه‌وت له رێگای شه‌ریكه‌ی سۆمۆوه راده‌گرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی من ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له مانگی شه‌شدا ده‌گاته 750 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌گه‌ر له هه‌ر به‌رمیلێك 45 دۆلار بمێنێته‌وه بۆ مانگێك زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار ده‌كات.
بۆ مناقه‌شه‌كردنی ئه‌م بابه‌ته و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان بانگهێشتی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین.
AM:11:31:12/03/2015