وه‌زریری دارایی حکومه‌تی هه‌رێم له سه‌ردانێکیدا بۆ هه‌ر دوو مه‌رزی په‌روێزخان و باشماخ جارێکی تر له‌و دوو مه‌رزه‌وه رایگه‌یاند: ئه‌و پاره‌یه‌ی کۆمپانیای دڵنیای له شۆفێری بارهه‌ڵگرانی وه‌رده‌گرن که‌س نازانێت ئه‌و داهاته بۆ کوێ ده‌چن.
به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینەوە و بەدواداچونی مەیدانی لەمەڕ كۆمپانیاكانی دڵنیایی نێو خاڵە سنورییەكان، كە رۆژانە و بەبەردەوامی بڕێك پارە لە شۆفێرانی بارهەڵگرەكان وەردەگرن و داهاته‌که‌ی نایەتەوە ناو گەنجینەكانی دەوڵەتەوە و هیچ كەس نازانێت ئەو داهاتە دەچێتە كوێ، ئەمرۆ وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و باشماخ و هەروەها خاڵی گومرگی تیلەكۆی كرد‌و جارێکی تر ئه‌و راستیه‌ی دوو پات کرده‌وه که ئه‌و پاره‌یه له‌شۆفێرانی بارهه‌ڵگر وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ناچێته گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابووری " ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پلانی چاكسازی دارایی و كارگێڕی وەزارەت و هەروەها لە پێناو بەدواداچون بوە لە هۆكاری كەمبونەوەی داهاتی خاڵە سنورییەكان و گوێگرتن لە كێشەو گرفتی بازرگانان و كاسبكاران و هاوڵاتیان و فەرمانبەران لەم دەروازانەدا."
هه‌روه‌ها وەزیری دارایی و ئابووری لەكاتی سەردانەكەیدا لە نزیكەوە لەگەڵ فەرمانبەران و كاسبكاران و شۆفێران و بازرگانانی هەردوو دەروازەكە كۆبویەوە و بەڵێنی هەرچی زوە چاسەری داواكاری و گرفتەكانی پێدان و فەرمانی دەركردووە كە زۆرترین كارئاسانی لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەكاندا بۆ بازرگانان و هاوڵاتیان بكرێت، بەمەبەستی زیاتر گەشە كردنی جووڵەی بازرگانی و گەشتكردن لە ڕێگەی ئەو دەروازە نێودەوڵەتییانەوە.
له ماوه‌ی دوو ماندا ئه‌مه دووه‌م جاره وه‌زیری دارایی باس له سه‌رپێچی کۆمپانیای دڵنیای ده‌کات، به‌ڵام تا ئێستا که‌س نازانێت کێیه‌و بۆ رێوشوێنی یاسایی له‌دژی ناگیرێته‌به‌ر.