فۆتۆ: سۆران داودی.. نه‌خشه‌که: ئاراس مه‌حمود
ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی که له‌ده‌وری تازه‌یه له دوێنیوه که‌وتۆته جموجوڵ و به‌یانی ئه‌مرۆ گونده‌کانی (جەدید و شمسه و حسین بەگ ) کۆنترۆڵکردووه‌و ئێستا له پێشڕه‌ویدایه بۆ ئازادکردنی گوندی به‌شیر.
سه‌رچاوه‌یه‌کی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌باشوری که‌رکوک به سپی میدیای راگه‌یاند ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی که چه‌ند مانگه له ده‌وری تازه مه‌شق ده‌که‌ن له دوێنێ 12-3 که‌وتنه جوموجوڵ و به‌یانی ئه‌مرۆ به پاڵپشتی تۆپبخانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه گونده‌کانی ( جه‌دید و شه‌مسه و حسێن به‌گ) یان ئازاد کردووه، ئێستا له پێشه‌ره‌ویدان بۆ رزگارکردنی گوندی به‌شیر.
سه‌رچاوه‌که‌ی هێزی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که چه‌کدارانی داعش به‌رگرییه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌کردو" به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆر مینیان له‌و گوندانه چاندووه".
سه‌باره‌ت به رۆڵی پێسمه‌رگه سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی ئه‌وه‌ی کرد که پێشمه‌رگه له‌رێی تۆپبخانه‌وه پشتگری هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی کردووه.
نه‌خشه‌ی ناوچه‌که..