له کانتۆنی جه‌زیره له رۆژئاوا په‌یه‌ده هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ چه‌ند حیزبی بچووک تاک لایه‌نه ده‌کات، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و حیزبه‌کانی نێوی بایکۆتی ده‌که‌ن، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی باشوریش ده‌ڵێت" ئه‌نجامدانی تاک لایه‌نه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه مایه‌ی قبووڵ نییه".
ئه‌مرۆ له کانتۆنی جه‌زیره له 12 ناوچه‌ی ئه‌و کانتۆنه په‌یه‌ده‌و چه‌ند حیزبیکی بچووک هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیان له 12 ناوچه ئه‌نجامدا، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی حیبه‌کانی ناوی باکۆتیان کرد، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له راگه‌یاندنێکدا به‌ناوی وته‌بێژ د، ئۆمێد سه‌باحه‌وه ده‌ڵێت" هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی جزیره تاكلایه‌نه‌یه و به پێچه‌وانه‌ی ڕێكه‌وتنی دهۆكه و ئه‌م هه‌نگاوه و هه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه‌ی تاكلایه‌نه خزمه‌ت به دۆزی كورد و دیموكراسی ناكات و مایه‌ی قبوڵ كردن نییه.
هه‌روه‌ها د. ئومێد سه‌باح ده‌ڵێت " به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و ئاراسته‌یه بووه، كه هه‌موو كورد پێكه‌وه له یه‌ك به‌ره دابێت. به تایبه‌تی له ڕۆژئاوای كوردستانیش سه‌رۆك بارزانی ویستوویه‌تی و كاری بۆ ئه‌وه كردووه هه‌یئه‌تێكی یه‌كگرتوو هه‌بێت كه هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ خزمه‌تی زیاتری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان له ده‌وری یه‌كتر كۆبكاته‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه "له بنه‌ڕه‌ته‌دا ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بوو، به‌ڵام لایه‌نێك جێبه‌جێی نه‌كرد".
ناوبراو ده‌ڵێت "پاشان ڕێككه‌وتنی دهۆكیش ده‌رفه‌ت و ئومێدێكی دیكه بوو به‌و ئامانجه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه و به یه‌ك گوتار و یه‌ك هه‌ڵوێست خزمه‌ت به دۆز و هیوای گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژئاوا بكه‌ن".
وته‌بێژه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت"به‌رده‌وامیش سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه سیاسییه‌كانی ڕۆژئاوای بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنی دهۆك هان داوه و هه‌وڵیشی داوه هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌یه‌كه‌وه و به به‌شداریی هه‌موو لایه‌ك ئه‌نجام بدرێت".
د ئۆمێد سه‌باح ده‌ڵێت "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێستا له ژێر ناوی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی جزیره له ئارادایه تاكلایه‌نه‌یه و به پێچه‌وانه‌ی ڕێكه‌وتنی دهۆكه و ئه‌م هه‌نگاوه و هه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه‌ی تاكلایه‌نه خزمه‌ت به دۆزی كورد و دیموكراسی ناكات و مایه‌ی قبوڵ كردن نییه".
له کۆتایشدا ده‌ڵێت"جارێكی دی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی دهۆك بن و به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رزی گه‌ل و نیشتیمان بپارێزن".