دوو هه‌فته‌یه هێرشی سووپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر تکریت، به‌ر‌پرسانی سه‌ربازی ده‌ڵێن " به 72 کاتژمێری تر هه‌مووی پاکده‌که‌ینه‌وه".
ئاژانسی فرانس پرێس له‌زاری که‌ریم نوری به‌رسێکی باڵای حه‌شدی شه‌عبیه‌وه بڵاویکرده‌وه که هێزه‌کانیان ته‌نها 72 کاتژمێریان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی شاری تکریت به‌ته‌واوی کۆنترۆڵبکه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه که فه‌رمانده‌ی سووپای به‌دره له هێرشه‌کانی تکریت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات له هه‌رچوارلاوه شاره‌که گه‌مارۆدراوه.
هاوکات ئه‌و به‌رپرسه باس له‌وه ده‌کات که نزیکه‌ی 70 چه‌کداری داعش له (عوجه) ماونه‌ته‌وهو شه‌ڕ ده‌که‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و مینانه‌ی چه‌کدارانی داعش چاندویانه، به‌رپرسه‌که‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت به‌هه‌زاران مین چێنراوه.