شێخ جەعفەر: هەموو مەترسیەکانی سەر ڕێگای کەرکوکمان دوورخستەوە

فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند کە گوندەکانی ( وەحدەو سەعد و خالید)یان ئازادکردووە.

لە لێدوانێکیدا بۆ سپی میدیا وەزیری پێشووی هێزی پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ شێخ جەعفەر مستەفا بە سپی میدیای راگەیاند: بەتەواوی شەڕ لە ڕێگای گشتی کەرکوک دوورخراوەتەوەو هەرسێ گوندی ستراتیژی (وەحدەو سەعد و خالید) لە میحوەری داقوق لە چەکدارانی داعش لەماوەی دوو کاتژمێردا پاککرانەوە".

شێخ جەعفەر ئاماژەی بۆ بەشداری فرۆکە هاوپەیمانەکان کرد لە بۆردومانکردنی مۆڵگەکانی داعشدا لە ناوچەکە.

رێگای سەرەکی کەرکوک کە بەداقوقدا تێپەڕدەبێت، دوای رووداوەکانی حوزەیرانی پار چەکدارانی داعش ناوبەناو لەرێگای چەکی قورسەوە مەترسیان لەسەر ئەو رێگایە دورستدەکردو چەندین جار تەقەیان لەهاوڵاتیان کردووە، هێرشی ئەمرۆی پێشمەرگە بەتەواوی ئەو مەترسیانەی دوورخستەوە.

   



AM:11:21:16/03/2015