وەزارەتی پێشمەرگەوە ڕاگەیەنراوێک بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە چاوەڕێ دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوەکەن لەبارەی ئەو ڕووداوی کوژرانی ئەفسەرێکی سوپای کەنەدی و بریندار بوونی سێ  ئەفسەری دیکە.


دەقی ڕاگەیەندراوێکە:

لەبارەی : ڕوونکردنەوەێکی پێویست لەلایەن نوسینگەی تایبەتی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
ڕووداوی هەڵە ودڵ تەزێن ونەخوازراوی شەهیدبوونی سەربازێکی قارەمانی هێزەکانی هاوپەیمانی وڵاتی کەندا وبرینداربوونی (3) سەربازی قارەمانی تریان لەهەمان ڕووداو وەکو لە ڕاگەیاندراوی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە (3)ی ڕۆژی (8/3/2015) دیاری کرا ، ڕووداوێکی دڵتەزێن وهەڵە ونەخوازراو بو وبوە مایەی دڵگرانی ودڵ تەنگی وەزارەتی پێشمەرگە وگشت هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ودەست بەجێ وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەێکی لێکۆڵینەوەی دامەزراند بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دڵتەزێن ونەخوازراوە ولەبەر ئەوەی چەند لێدوانێکی نافەرمی
لەو بارەوە بڵاوکرایەوە لەسەر هەمان ڕووداو ، لێرەدا ولەم ڕوونکردنەوەدا جەخت دەکەینەوە کە:
یەکەم : وەزارەتی پێشمەرگە وهێزەکانی پێشمەرگە چاوەڕێ دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوەکەن لەبارەی ئەو ڕووداوە .
دووەم : وەزارتی پێشمەرگە بانگهێشتی نوێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانی وڵاتی کەنەدا دەکات لە کوردستان کە بەشداربن لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ لیژنەی لێکۆڵینەوەی وەزارەت ئەگەر دەخوازن لەوبارەوە.
سێیەم :جگە لەو ڕاگەیەندراوە فەرمی یە کە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە دەرچووە وبڵاوکرایەوە لەکاتی خۆیدا هەر لێدوان ولێکدانەوە وهەواڵێکی تر لەلایەن هەر کەس وناوەندێکی ترەوە لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە وهێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەبارەی ئەو ڕووداوە گوترابێت وبڵاوکرابێتەوە نافەرمی یە وشەخصی یە وپەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نی یە.
چوارەم : جەخت دەکەینەوە بۆ جارێکی تر کە تەنها وتەنها وبەپێ ی فەرمانی هەرێمی ژمارە (1)ی ساڵی (2007) وتەبێژی فەرمی هێزەکانی پێشمەرگە وپاراستنی هەرێمی کوردستان (فەریق جەبار یاوەر مەندە)یە کە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە وئەندام وتەبێژی فەرمی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی پاراستنی هەرێم وبەفەرمانی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان وفەرماندەیی گشتی هێزەکانی پاراستنی هەرێم وهیچ وتەبێژێکی تر لە وەزارەتی پێشمەرگە نی یە بۆ ئاگاداری هەموو لایەک لەوبارەوە .
سکرتێری ڕۆژنامەوانی
ئەمینداریەتی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە



PM:12:10:17/03/2015