وێنە.. شانەیەكی ترسناكی داعش دەستگیركران

دەزگای هەواڵگری عێراقی رایگەیاند 31 كەسیان لە شانەیەكی نوستوی داعش دەستگیر كرد كە 52 كردەوەی تیرۆریستییان لە ناوچە جیاجیاكانی بەغدا ئەنجام داوە.

دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق راگەیاند لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكدا كە بەهاوكاری باقی دەزگا ئەمنییەكانی عێراق بەڕێ,ەچوو، توانیان 31 كەس لە ئەندامانی داعش بە ناوی "ویلایەتی بەغدا" دەستگیر بكەن.

دەستگیركردنی ئەم كەسانە ماوەی سێ هەفتە لەوەپێش بووە‌و دەزگای هەواڵگری عێراق دەڵێت ئەم تۆڕە مەترسیدارترین شانەی تیرۆریستی پایتەختی عێراق بوون.

ئەو كەسانە لە ناوچەكانی رۆژئاوا، رۆژهەڵات‌و باشوری بەغدا‌و لەپارێزگای دیالە دەستگیركراون.

بەپێی دانپێدانانی ئەو گروپە لەماوەی ساڵەكانی 2014 تا 2014، 52 كردەوەی تیرۆریستییان لە بەغدا ئەنجام داوە.















PM:12:27:17/03/2015