بەهۆی وتەی "بەغدا پایتەختی ئێرانە" بانگهێشتی دادگا كرا

عەلی یونسی، راوێژكاری سەرۆك كۆماری ئێران لەلایەن دادگای تایبەتی رۆحانیەت بانگكرا‌و سەبارەت بەو وتەیەی لەسەر بەغدا وتبووی لێپرسینەوەی لەگەڵدا كرا.

بەپێی هەواڵنێرییەكانی ئێران، عەلی یونسی دوێنێ سێشەممە سەبارەت بەو وتەیەی كە "بەغدا پایتەختی ئێرانە" لەدادگای رۆحانیەتی ئێران لێپرسینەوەی لەگەڵدا كراوە.

وتەكانی عەلی یونسی لە"كۆنفرانسی شوناسی ئێرانی" لەهەفتەی رابردوو ناڕەزاییەكی زۆری لێكەوتەوە‌و وەزارەتی دەرەوەی عێراقش رەخنەی توندی لەناوبراو كرد.

یونسی وتبووی: جوگرافیای ئێران‌و عێراق لێك جیاناكرێتەوە‌و بەغداش پایتەختی ئێرانە. (زانیاریی زیاتر)



AM:10:42:18/03/2015