دوا نیوه‌رۆ ئه‌مرۆ 18-3 هێزه‌کانی پێشمه‌رگه پاڵپشتی حه‌شدی شه‌عبیان کرد بۆ ئازادکردنی ناحیه‌ی به‌شیر و ئێستا چه‌کداره‌کانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتوونه‌ته نێو شارۆچکه‌که.
به‌رپرسی میحوه‌ری باشوری که‌رکوک وه‌ستا ره‌سوڵ به‌سپی میدیای راگه‌یاند: دوا نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی به‌مه‌به‌ستی رزگارکردنی شارۆچه‌که‌ی به‌شیر ده‌ستی به‌هێرشکرد.
وه‌ستاره‌سوڵ له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وتی" به‌شداری پێشمه‌رگه له‌و هێرشه‌دا له رێگای تۆپبخانه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌یه‌و هێرشه پیاده‌که حشدی شه‌عبی ده‌یکات".
به‌پێی لێدوانه‌که‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، حه‌شدی شه‌عبی توانیویانه بچه ناو شارۆچکه‌که" به‌ڵام چه‌کدارانی داعش مین رێژی ناو ماڵه‌کانیان کردووه".
ناحیه‌ی به‌شیر که ده‌که‌وێت باشوری که‌رکوک پێشتر 1200 مالێ تورکمای شیعه‌ی تێدا ده‌ژیا، له حوزه‌یرانی سالێ 2014ه‌وه که داعش ئه‌و ناوچانه‌ی کۆنترۆڵکرد ئه‌م شارۆچکه‌یه‌شی گرت و خه‌ڵکه‌که‌ی ئاواره‌بوون، چه‌ند جارێک میلیشیا شیعه‌کان ویستیان کۆنترۆڵی بکه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌موو جاره‌کان به زیانێکی زۆره پاشکشه‌یان ده‌کرد.