ده‌ستڕێژی گوللـه له‌ناو رێستۆرانتێكی سوید چه‌ند كوژراوێكی لێده‌كه‌وێته‌وه
پۆلیسی سوید رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو به‌هۆی ته‌قه‌كردن له‌ناو رێستۆرانتێك له‌شاری گۆتنبێرگ له‌خۆرئاوای ئه‌و وڵاته، چه‌ند كه‌سێك كوژراون.
ئۆلا پریهم وته‌بێژ به‌ناوی پۆلیسی سویده‌وه رایگه‌یاند، ته‌قه‌كردن له‌ناو مه‌یخانه‌یه‌كدا رویداوه، له‌ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێك كوژراون و چه‌ند كه‌سێكی تریش برینداربون كه دواتر بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.
وتیشی: "به‌دوری نازانین ئه‌م روداوه په‌یوه‌ندی به باندگه‌لێكی ناوچه‌كه‌وه هه‌بێت كه هه‌ندێك جار كێشه‌یان ناوه‌ته‌وه".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی ئه‌فتونبلادیتی سوید له‌زاری شایه‌تحاڵێكه‌وه بڵاویكرده‌وه: "دوو كه‌س كه دیاربوو كڵاشینكۆفیان پێبووه، به‌چه‌كه‌وه چونه‌ته ئه‌و مه‌یخانه‌یه‌وه‌و ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌كردن".
وتیشی: "كاتێك ته‌قه‌كه‌ره‌كان هاتونه‌ته ناو مه‌یخانه‌كه‌وه ئێمه دانیشتبوین و سه‌یری یاریی تۆپی پێمان ده‌كرد".
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: almanar.com.lb
PM:01:42:19/03/2015