نەتەوە یەكگرتوەكان: داعش جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی كردوە

‌كوردانی ئێزیدی‌
نوسینگەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند كە گروپی داعش لەعێراق جینۆسایدی بەرامبەر بە كوردانی ئێزیدی‌و تاوانی جەنگی بەرامبەر بە خەڵكی مەدەنی ئەنجام داوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، لەراپۆرتەكەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتوەكان كە بە پشتبەستن بە وتووێژكردن لەگەڵ زیاتر لە 100 قوربانی‌و شاهیدحاڵ ئەنجام دراوە، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان كراوە تا بەشێوەی جیدی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بكات‌و تاوانباران لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دادگایی بكرێن.



PM:02:59:19/03/2015