به‌غدا 490 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی به‌غدا دوای پشووه‌كانی نه‌ورۆز، بڕی 490 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق له‌لێدوانێكیدا به كەناڵی KNN -ی ڕاگه‌یاند، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك وه‌زیران‌و نوێنه‌رانی كورد له‌حكومه‌تی عێراق، دوای تاوتوێكردنی هه‌بوونی پاره‌ی كاش له‌بانكه‌كاندا، بڕیاریدا له‌چوارچێوه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمدا بڕی 490 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت.
زێباری وتیشی "بڕیاره دوای پشووی نه‌ورۆز پاره‌كه به‌نه‌قدی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت‌و به‌شێكی پاره‌كه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ته‌رخانكراوه.
PM:01:57:20/03/2015