لە حەسەکە لەدوو تەقینەوەدا ٣٥ هاوڵاتی شەهیدبوون

لە دوو تەقینەوەی جیاوازدا لە شوێنێ مەراسیمی ئاهەنگی نەورۆز لە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان ٣٥ کەس شەهیدبوون و ٧٠ هاوڵاتی تریش برینداربوون.

ئێوارەی ئەمرۆ دوای کاتژمێر شەش لەو شوێنانەی مەراسیمی نەورۆزی لێ سازدەکرا، دوو تەقینەوە لکە یەکێکیان لە رێگای مینی چێنراوەو یەکەکەی تریشیان لە رێگای ئۆتۆمبیلەوە دژی هاوڵاتیانی سڤیلی شاری حەسەکە ئەنجام دراو بووەهۆی شەهیدبوونی ٣٥ هاوڵاتی لە ژن و مناڵ و پیاو و برینداربوونی نزیکەی ٧٠ هاوڵاتی تر.

تا ئێستا لایەنی ئەنجامدەری ئەو تەقینەوانە نەزانراوە، بەڵام وەک میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بۆ دەکەن لایەنی ئەنجامدەری بە رێکخراوی " داعش "ی دەزانن. 
هاوکات دەزگا فەرمییەکانی شارەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن رووبکەنە نەخۆشخانەکان بۆ خوێن بەخشین.   

لایەنی ئەمنی شارەکە لەترسی تێکدانی باری ئەمنی شارەکە سازدانی ئاهەنگی نەورۆزی قەدە‌غە کرد ، بەڵام پەیەدە باس لەوە دەکات کە ئەلپارتی لەبەردەم بارەگاکەی خۆیدا ئاهەنگی سازکردووەو لەئەنجامیشدا داعش سوودی لەوە وەرگرتووەو تەقینەوەکانی ئەنجام داوە. 



PM:10:48:20/03/2015