ئۆچ ئالان جارێکی تر داوا لەپەکەکە دەکات بۆ دانانی چەک کۆنگرەیەک ببەستێت

‌نەورۆزی ئامەد
لە پەیامێکی نوسراودا لە ئامەد کە لە ئاهەنگی نەورۆز خوێنرایەوە، ئۆچ ئالان داوا  لەپەکەکە دەکات بۆ دانانی چەک کۆنگرەیەک ببەستن.

لە پەیامێکی نوسراوی عەبدوڵا ئۆچ ئالاندا کە پەروین بوڵدان بە زاراوەی کرمانجی سەرو خوێندیەوە وتی: بۆ دانانی‌ چەك داوا لە پەكەكە دەكەم كۆنگرەیەك سازبكات و و دواتریش لیژنەیەك بۆ چاودێریكردنی‌ دروست بكرێت.

هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ناكرێت چیتر وەكو ساڵانی‌ رابردوو درێژە بە خەباتكردن بدەن.

لە پایەمەکیدا "پێویستە دەوڵەتێكی‌ فرە نەتەوەیی لە ناوچەكەدا هەبێت".
ئاماژەی‌ بەوەشكردبوو: "داعش هیچ واتایەكی‌ بۆ مرۆڤایەتی‌ و دڕندەیی نەهێشتووەتەوە، سڵاو دەكەم لە سەركەوتنەكانی‌ كۆبانێ‌".

هەروەها داوا لە رۆژئاوا دەکات کە سیاسەتی بەرامبەر ئەم ناوچەیە بگۆڕێت.

لە کۆتایی مانگی رابردوودا لە نامەیەکدا بۆ قەندیل عەبدولآ ئۆچ ئالان سەرۆکی دەستگیرکراوی پەکەکە داوای لە سەردەکانی پەکەکە لە قەندیل کرد کە چەک دابنێن. 



PM:03:53:21/03/2015