کەناڵی ئەبوظبی مافی گواستنەوەی یاری کۆتایی جامی شاو سۆپەری بەدەستهێنا




بەفەرمی کەناڵی ئەبوظبی وەرزشی ئیماڕاتی مافی گواستنەوەی هەردوو یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و جامی سۆپەری ئیسپانی و یاریە فەرمیەکان و دۆستانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیایی بۆ ماوەی سێ ساڵ بە دەست هێناو کەناڵی بین سپۆرتسی قەتەری لە پەخشکردنی ئەو یاریانە بێ بەش کرد.

لە ئێستادا لە جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئاتلەتیک بیلباو لە یاری کۆتایی ئەو جامەدان و هاندەرانی وەرزشی تەنها لە ئەبوظبی وەرزشی ئیماڕاتی دەتوانن بینەری ئەو یاریە بن.

ئا/ شاهۆفایق






PM:05:47:21/03/2015