ناکۆکی لەنێوان سووپاو حەشدی شەعبیدا هەیە لەسەر رۆڵی ئەمەریکا

‌عامری و سلێمانی.. عامری دژی ئەمەریکایە
حەشدی شەعبی نایەوێت فرۆکەکانی هاوپەیمانان هاوبەشی ئازادکردنی تکریت بکەن، بە پێچەوانەوە سووپاوە بەشداری هاوپەیمانان بە " پێویست" دەزانێت.

بەرپرسی هێزەکانی بەدرو یەکێک لەسەرکردەکانی حەشدی شەعبی هادی عامری رایگەیاند" پێویستمان بە بەشداری فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان نییە".  عامری ئەم لێدوانەی لە سەربازگەی ئەشرەفەوە بڵاوکردەوە.

عامری دەڵێت: هەندێک کەسانی لاواز لەناو سووپادا دەڵێن : ئێمە پێوستمان بە ئەمەریکییەکانە. بەڵام من دەڵێم پێوستمان بە ئەمەریکا نییە.

پێشتر فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سەلاحەدەین، فەریق روکن عەبدولوهاب ساعدی لە ١٥-٣ دا رایگەیاند: بەشداری فرۆکەکانی هاوپەیمانان کە لەلایەن ئەمەریکاوە سەرکردایەتی دەکرێت پێویستە.

هاوکات پەنتاگۆن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد عێراق بە فەرمی داوای بەشداری شەڕی تکریتی لێ نەکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سێ هەفتەیە سووپاو حەشد ناتوانن ناو شاری تکریت کۆنترۆڵبکەن.


PM:07:55:22/03/2015