بزانە ژنان و پیاوان لە چیدا جیاوازن؟

بەشێكی زۆرمان ڕۆژانە توشی بیرچونەوەی ئەو بابەت و ڕووداوانە دەبین كە لە دەوروبەرماندا ڕودەدەن، توێژینەوەیەكی پزیشكیش كە لەسەر بیرچونەوە ئەنجامدراوە سەلماندویەتی كە پیاوان زوتر ڕوداوەكانی دەوروبەر و ئەو كارانە لەبیر دەكەن كە ئەنجامیانداوە، بەڵام ژنان بە پێچەوانەوە ناوی كەسەكان ڕۆژمێریان زیاتر بیردەچێت.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو كەسانەی لە منداڵیدا وانەكانیان بەشێوەیەكی باش پێدەوترێتەوە كەمترین كات ڕوداوەكانی دەوروبەریان لەبیر دەچێتەوە، لە بەرامبەردا ئەو كەسانەی وانەكانیان بەشێوەیەكی خراپ پێدەوترێتەوە زیاتر دووچاری خەمۆكی لەبیرچونەوە دەبنەوە و توشی بیروچنەوە دەبن.
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی نەرویجی لەسەر زیاتر لە 50 هەزار هاوڵاتی ئەو وڵاتە ئەنجامیانداوە كە تەمەنیان سەرو سی ساڵی بووە.
بەپێی ئەنجامەكانی توێژینەوەكە هۆكاری ئەم جیاوازییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پیاوان زیاتر توشی نەخۆشیەكانی دڵ و فشاری خوێن دەبن، هەروەها ڕێژەیەكی زیاتر لە پیاوان جگەرە كێشن و بە دەست گرفتی قەڵەوییەوە دەناڵێنن، ئەمە جگە لەوەی گرنگی نادەن بە شێوازی ژیانێكی دروست و ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی.



PM:12:44:23/03/2015