30 هەزار هێزی سەربازیی ئێران لەعێراقدا شەڕ دەكەن

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات ئێران زیاتر لە 30 هەزار سەرباز‌و پسپۆڕی سەربازیی رەوانەی عێراق كردوە.

شاخەوان عەبدوڵا بە كەناڵی جەزیرەی راگەیاند كە هێزەكانی عێراق لەشارە جیاجیاكانی عێراقدان‌و شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش دەكەن.

بەوتەی ناوبراو بوونی هێزی سەربازیی ئێران لە عێراق لەسەرو كاری راوێژكاریی سەربازییەوە ئەوان لە ژێر ناوی هێزی حەشدی شەعبی خەریكی شەڕن.



PM:05:16:23/03/2015