داعشه کورده‌کانی کورد که ماوه‌یه‌که له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی داعشه‌وه به‌کارده‌هێنرین بۆ ئه‌نجامدانی سه‌ربڕینی پێشمه‌رگه، جارێکی تر پێشمه‌رگه‌یه‌کی خه‌ڵکی ئاکرێ به‌دیلی به‌ده‌ستڕێژ ده‌کوژن.
له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک و تویته‌ر له‌و په‌یجانه‌ی سه‌ر به‌داعش ڤیدیۆیه‌کی نوێی ئه‌و رێکخراوه بڵاوکراوه‌ته‌وه، له‌و ڤیدیۆ نوێیه‌دا داعشه کورده‌کان که ماوه‌یه‌که به‌کارده‌هێنرێن بۆ سه‌ربڕینی پێشمه‌رگه‌و ده‌رکه‌وتنیان له میدیاکانیانه‌وه، ئه‌مجاره هێرش و هه‌ڕه‌شه له بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌که‌ن و زۆر به‌درێژیش هه‌ڕه‌شه له عه‌بدوڵا ئۆچ ئالان و یه‌په‌گه‌و په‌که‌که ده‌که‌ن.
چه‌کداره کورده‌کانی داعش که به‌سۆرانی و بادینانی قسه ده‌که‌ن سه‌رکردایه‌تی کورد و خه‌ڵکی کوردستان " به‌نۆکه‌ری ئه‌مه‌ریکاو رۆژئاوا ده‌زانن" و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌وان دان به‌و سنوره درستکراوانه‌دا نانێن و وه‌ک دانه‌کانی شانه پێویسته هه‌مووان له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌دا بژین و هه‌وڵده‌ده‌ن خلافه‌ش له کوردستان بسه‌پێنن.
له کۆتایی ڤیدیۆکه‌دا که له‌لای سپی میدیا پارێزراوه ( وه‌ک پرسێکی نیشتمانی و ئێتیکی رۆژنامه‌وانی بڵاو ناکرێته‌وه)، چه‌کداره کورده‌کان هه‌ڕشه له پێشمه‌رگه ده‌که‌ن و یه‌کێک له دیله‌کان که خه‌ڵکی ئاکرێیه‌به‌دیلی به‌ده‌ستڕێژ ده‌کوژن.