کۆمپانیه‌کی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که 20 ملیۆن دۆلاریان به‌رتیل داوه به که‌سێک " ئێستا وه‌زیره " له کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان عه‌لی حه‌مه ساڵح نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان کردووه بۆ لێکۆڵینه‌وه له کۆمه‌ڵێک" به‌ڵگه‌ی " وه‌به‌رهه‌مێنێک که باس له‌وه ده‌کات بڕی 20 ملیۆن و 310 هه‌زار دۆلار و سێ ئۆتۆمبیلی داوه به ره‌شووه به‌که‌سێک که ئێستا وه‌زیره له حکومه‌تی هه‌رێمدا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان باس له‌وه ده‌کات که ئه‌وه نموونه‌ی چه‌ندین چیرۆکی تری گه‌نده‌ڵیه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت" کۆمپانیایه‌ک پرۆژه‌یه‌کی نیشته‌جیبوونی هه‌یه‌و ماوه‌یه‌کی زۆر دواکه‌وتووه، پێموتن: پاره‌یه‌کی زۆرتان له‌و خه‌ڵکه وه‌رگرتووه بۆ خانوویان بۆ ته‌واو ناکه‌ن ئه‌وه چوار ساڵه. وتیان: چیمان هه‌بوو وه‌ک ڕه‌شوه داومانه به‌به‌رپرسێک گوایه سێ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان وه‌رده‌گرین(ناوی لای من پارێزاراوه با دادگا بیسه‌لمێنێ بڵاوی ده‌که‌مه‌وه).
ناوبراو ده‌ڵێت" وتم: به‌ڵگه‌م بۆ بێنن به‌ڵگه‌کانیان هێنا، ته‌نیا پارێزه‌رێک که نزیکی به‌رپرسه‌که‌یه بۆ معاملاتێک دوو ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه‌و کۆی گشتی ئه‌م کۆمپانیا ٢٠ ملیۆن دۆلاری داوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت" ڕوژانه دۆسیه‌ی وا وه‌رده‌گرم به ده‌یان هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلار له خه‌ڵک وه‌رگیراوه، ئه‌وانه‌ی پاره له‌خه‌ڵک وه‌رده‌گرن یان به‌زۆر(سه‌رانه‌و خاوه) یان ده‌بنه شه‌ریک بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاره‌یه‌ک بده‌ن بو پرۆژه‌که یاخود زه‌وی له باشترین شوێنه‌کانی کوردستان وه‌ده‌گرن بێ به‌رامبه‌رو به ملیۆنان دۆلار ده‌یفرۆشن، هێزو ناو و ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند که‌سێک به‌کاردێت بو ئه‌م مافیا کاریه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح بانگه‌شه‌ی به‌رپرسه باڵاکانی هه‌رێم ده‌کات و ده‌ڵێت" ئه‌و به‌رتیلخۆرانه ناوی سه‌رۆکی هه‌رێم و نزیکترین که‌سه‌کانی، خه‌نه‌واده‌ی مام جه‌لال (کومپانیای نۆکان) سه‌رۆکی حکومه‌ت و کۆسره‌ت ره‌سوڵی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم به‌کار ده‌هێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه له‌پشت ئه‌و که‌سانه نین بفه‌رموون من به به‌ڵگه ده‌یخه‌مه به‌رده‌ستتان وئیجرائات بکه‌ن، هیوادارم بێ ده‌نگ نه‌بن، بێده‌نگیتان له‌پای ئه‌م گه‌نده‌ڵیه گه‌وره ئاماژه‌ی خراپه‌و نیشانه‌ی پشتیوانی ئێوه‌یه بۆ ئه‌م جه‌رده گه‌ریه، من چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستم له به‌ڕێزتان".