دادگا تائێستا باوكی منداڵەكەی قەمەری دیاری نەكردووە

هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی قەمەر لە پرۆگرامێكی تایبەتدا باسی ژیانی تایبەتی خۆی كێشەكانی لەگەڵ باوكی منداڵەكەی دەكات.
قەمەر لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لە پرۆگرامی (المتهم) ئاماژە بەوە دەكات كە تائێستا كێشەی لە دادگادا تەواو نەبووە بۆ دایاركردنی باوكی منداڵەكەی.
ئەو هونەرمەندە دەڵێت "جەمال ئەشرەف مەروان خاوەنی كەناڵەكانی میلۆدی باوكی منداڵەكەمە، بەڵام ئەو دانی پێدا نانێت دادگاش ناچار نەردووە بە ئەنجامدانی بە ئەنجامدانی پشكنینی DNA".
سەبارەت بە پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری قەمەر ئاماژە بەوە دەكات كە لەگەڵ جەمال ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە بەڵام بەڵگەنامەكان لای ئەوە و ئەم هیچ بەلگەیەكی لەبەردەستدا نییە.
قەمەر هەستی دایكایەتی زۆر بە نایاب وەسف دەكات و گرنگییەكی زۆریش بە كوڕەكەی دادات كە ناوی جیمییە و ئێستا تەمەنی 5 ساڵە.








PM:01:54:24/03/2015