ئێستا:میسی پێکانی نیەو بەشداری دوو یاریەکەی ئەرجەنتین دەکات




کەمێک پێش ئێستا چەند سەرچاوەیەک بڵاویان کردەوە میسی لە ئەمریکا توشی پێکان هاتووەو ڕاهێنانەکانی ئەرجەنتینی بەجێهێشتووەو ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک کراوە لە واشنتۆن.

بەڵام هەر زوو یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینی لە چەند پشکنینێکدا کە بۆ ئەو یاریزانەیان ئەنجامدا لە واشنتۆن لە بەیاننامەیەکدا دڵنیاییان دایە هاندەرانی ئەو یاریزانەو کە هیچ پێکانێکی نیەو بەشداری یاریە دۆستانەکانی ئەرجەنتین بەرامبەر بە سلڤادۆر و ئیکوادۆر دەکات کە لە ڕۆژانی ٢٨- ٣ ، ٣١-٣ ئەنجام دەدرێت. 

ئا/ شاهۆ فایق



PM:08:24:24/03/2015