به‌په‌له:دوو په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ناو په‌رله‌ماندا له عه‌لی حه‌مه ساڵحیان دا
له‌په‌رله‌مانی کوردستان دوو په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ناو بینایه‌ی په‌رله‌ماندا له عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی گۆڕانیان دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه به‌سپی میدیای راگه‌یاند دوو په‌رله‌مانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ناوی نازم که‌بیر و مه‌ردان خدره‌وه ده‌ستدرێژکیان کرده سه‌ر په‌رله‌مانتاری گۆڕان، عه‌لی حه‌مه ساڵح.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هۆکاری لێدانه‌که‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانەی پارتی وتویانه " چۆن له‌سه‌ر سه‌رۆکی بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌و شێوه‌یه له میدیاکانه‌وه قسه ده‌که‌یت".
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان به‌هۆی ئه‌و پشێویه‌وه کۆبوونه‌وه‌ی راگرت و دوای خست بۆ کاتێکی تر.
AM:11:44:25/03/2015