پەرلەمانی كوردستان لەسەر رووداوەكەی دوێنێ لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكهێنا

پاش ئەوەی لەكۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن دوو پەرلەمانتاری پارتی هێرشكرایە سەر عەلی حەمە ساڵح پارلەمانتاری گۆڕان، سەرۆكایەتی پەرلەمان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم مەبەستە پێكهێنا.

لیژنەكە پێكهاتوون لەهەریەك: ڤاڵا فەرید، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان و  گۆران ئازاد، ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی یەکێتی و بەهار مەحموود ئەندامی پەرلەمان لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان ئەندامی لیژنەکەن.

لیژنەكە دواتر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەی خۆیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن تا ئیجرائاتیان بەرامبەر بكات.



PM:02:13:26/03/2015