لیژنەی فەتوا: بەشداری لە كۆمپانیای "مێگاهۆڵدین" حەرامە

لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان فەتوایەك لەسەر بەشداریكردنی هاوڵاتیان لە كۆمپانیای "مێگا هۆڵدین" بڵاودەكاتەوە‌و رادیدەگەیەنێت بەشداری كردن لەو كۆمپانیایە حەرامە.


دەقی بەیاننامەكە:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پرسیارێكی شەرعی ئاراستەی لێژنەی بالای فەتوای هەرێمی كوردستان كرا، سەبارەت بە زانینی حوكمی شەرعی دەربارەی بەشداری كردن لە كۆمپانیای ( مێگاهۆڵدین) كە یەكێكە لە كۆمپانیانەی لە بواری( التسویق الشبكی) دا لە رێگەی ئەنتەرنیتەوە كرین و فرۆشتن دەكەن؟

وەڵام/

لێژنەی باڵای فەتوا پاش لێكۆڵینەوەو تاوتوێ كردنی ئەم بابەتە و بە سوود وەرگرتن لە ڕای زانایانی فیقهی ئیسلامی ، لە كۆبونەوەی رۆژی 27/1/2015، بە ڕای زۆرینەی ئەندامەكانی ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:

دوایی لێكۆلینەوە و بەدوا داچوون بۆمان دەكەوت كە جۆری كرین و فرۆشتنەكە بەم شێوەیە یە:

كە بەشدار بوو هەڵدەستێت بە بەكرێ گرتنی وێب سایتێك لە كۆمپانیاكە بۆ ماوەی 3 ساڵ بە بری 750 دۆلار، دواتر پێویستە بەشدار بوو خەڵكی خوازیاری تر بۆ كۆمپانیا پەیدا دەكات، و ئەوانیش دەبێت بە هەمان شێوەی ئەم ویب سایتە بەكرێ بگرن و بەهەمان نرخ بۆ ماوەی 3 ساڵ، وهەر كاتێك كەسی یەكەم توانی شەش كەسی تر قناعەت بكات و بەشداری ئەم كرین و فرۆشتنە بكەن، ئەو كات كۆمپانیاكە بەشێك لە پارەی كە شەش كەسەكە دەیدەن بە كۆمپانیاكە دەدرێتە بەشدار بووی یەكەم .

بۆیە لە رووی شەرعیەوە بەشداری كردن لەم جۆرە كرین و فرۆشتنانە ی كۆمپانیەكان لە ژێر هەر ناوێك بێت ئەوا لێژنەی بالای فەتوای هەرێمی كوردستان بە حەرام و ناشەرعی دەزانێت و رێگەی پێ نادرێت، چونكە:

1-ئەم جۆرە كرین و فرۆشتانە جۆرێك لە (غرر - فریودان) ی تێدایە،و سەرچاوەكانی حەدیس ئاماژەیان بەوە داوە كە: ( نهی رسول الله صلی الله علیه و سلم عن الغرر)، وە پێشەوا (رەمەلی) لە نهایە المحتاج فەرموویەتی: الغرر هو ما إحتمل أمرین أغلبهما أخوفهما.

2-جۆرێكە لە خواردنی مالی یەكتر بە نابەجێ یی ،خوای گەورەش فەرموویەتی: یأیها الژین أمنوا لا تأكلوا أموالكم بینكم بالباگل.

3-خەلتاندن و جۆرێك لە قومار و فێلی تێدایە،و پێغەمبەری ئیسلام محمد(درووی خوای لێ بێت): من غشنا فلیس منا، هەرووها فەرموویەتی: لا چرر و لا چرار.

4-زیان بە ئابووری ولات دەگەینێت، چونكە سالانە بە مەلایین دۆلاری ئەم ولاتە رەوانەی ئەم ولاتە دەكرێت كە حیسابی بانكی كۆمپانیاكەی لێ یە،بە بێ ئەوەی كەمترین خزمەت بە ولاتی بەشدار بووەكە بكرێت، و بۆ بەرژەوەندی كەسێك زیان بە بەرژەوەندی گشتی ولاتێك دەكەوێت.

لەبەر ئەو هۆیانەی كە لە سەرەوە ئاماژەیان پێ دراوە، لێژنەی بالای فەتوای هەرێمی كوردستان بریاری دا كە:

لە رووی شەرعیەوە بەشداری كردن لەم جۆرە كرین و فرۆشتنانە ی كۆمپانیەكان لە ژێر هەر ناوێك بێت ئەوا لێژنەی بالای فەتوای هەرێمی كوردستان بە حەرام و ناشەرعی دەزانێت و رێگەی پێ نادرێت، و پێویستە هاولاتیانی كوردستان بەهەموو شێوەیەك خۆیان لەم جۆرە كرین و فرۆشتنانە خۆیان دوور بخەنەوە.

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

لێژنەی باڵای فەتوا

27/1/2015



PM:03:33:28/03/2015