پێشمەرگە لە شەنگال هێرشێكی داعشی تێك شكاند

ئەمرۆ چەكدارانی داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشیان كردەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لەشەنگال‌و بەتوندی لەلایەن پێشمەرگەوە وڵامدرانەوە‌و زیانێكی زۆریان بەركەوت.

لەمبارەیەوە فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال عەقید (عیسا زێوەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ  تیرۆریستانی داعش لە قەسەری سمایل بەگ و شنگالی كۆن هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام هەر زوو هێزی پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە، تیرۆریستانیش تێك شكێندران و زیانی زۆریان پێ گەیەندرا".

وتیشی: "هۆكاری شكەستەكەی داعش ئەوە بوو، لەو شوێنەدا كە هێرشیان بۆ پێشمەرگە هێنا، بە نارنجۆك پێشمەرگە لێی دان و جگە لەوەیش ورەی پێشمەرگە زۆر بەرزە و، بە پێچەوانەیشەوە تیرۆریستان لەوپەڕی لاوازیدان و بەرەو نەمان دەچن".

(زێوەیی) دەشڵێت: "لەو هێرشەدا زیانی زۆر بەر دوژمن كەوتووە، لە ئێستایشدا تەنیا شەڕی قەنناس ماوە و هێرشكردن كۆتایی هاتووە".



PM:04:50:28/03/2015