ئێران‌و توركیا هەرێمی كوردستان بێ ئاو دەكەن
روباری سیروان
بەهۆی پرۆژەكانی ئێران‌و توركیا‌و دروستكردنی چەندین بەنداو لەو دوو وڵاتە لە مەترسی بێ ئاویی هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكات.
لەمبارەیەوە ئەكرەم ئەحمەد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌نداو و كۆگاكانی ئاوی هه‌رێم بە كەناڵی ()ی را‌گه‌یاند ئه‌و پرۆژانه‌ی توركیا‌و ئێران له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم دروستی ده‌كه‌ن له ئاینده‌دا كایگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر ئاوی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كه‌ن.
رونیشیكرده‌وه ئێران له‌سه‌ر هه‌ردوو روباری زابی بچوك و سیروان ده‌ستی كردووه به چه‌ندین به‌نداو و هه‌ندێكیان ته‌واوبووه‌و ژماره‌یه‌كی تریشیان له قۆناغی جێبه‌جێكردندان، وتیشی ئه‌و پرۆژانه كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر عێراق به‌گشتی و به تایبه‌تی كارگه‌ریه‌گه‌ی زۆر خراپ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كه‌ن.
AM:09:27:29/03/2015