ۆڵستریت جۆرناڵ: دابەشكردنی عێراق بۆ سێ هەرێم گونجاوترین چارەسەرە

رۆژنامەی ۆڵستریت جۆرناڵی ئەمەریكی دەنوسێت پێكەوە ژیانی پێكهاتە ئیتنی‌و ئایینیەكانی عێراق ئەستەمە‌و چارەسەری قەیرانی عێراق دابەشبوونی ئەو وڵاتەیە بەسەر سێ هەرێمی سەربەخۆدا.

ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی، له‌ڕاپۆرتێكیدا باس له‌وه‌ ده‌كات، پاش ده‌یه‌یه‌ك له‌ململانێ و خوێنڕشتن، پێكه‌وه‌ژیانی پیكهاته‌كانی عێراق، سه‌خته‌و دابه‌شبوونی ئه‌و وڵاته‌ بۆ 3 هه‌رێم، گونجاوترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌و دۆخه‌.

وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پایته‌خته‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ولێره‌، سه‌ربه‌خۆ كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌بات و هه‌رچی ئه‌و ناوچه‌ سوننیانه‌شه‌ كه‌ له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی داعشدان، هاتوچۆكردنی نێوان ئه‌و ناوچانه‌و به‌شه‌كانی تری عێراقیان قه‌ده‌غه‌ كردوه‌و به‌غداش كه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی و شیعه‌ تیایدا باڵاده‌سته‌.



PM:01:53:30/03/2015