ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری "ئاسانكاری بۆ بزنس" دەخاتەكار

لە هەنگاوێكی پێشەنگی نوێدا كۆمپانیایئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری Business Flexible "ئاسانكاری بۆ بزنس" دەخاتەكار.

بەپێی راگەیەنراوێك، كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەكان كە پێشەنگە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری كواڵیتی مۆبایل لە عێراق، رایگەیاند كە بۆ یەكەمجار لە عێراق هێڵكی بزنسی نوێ دەخاتەكار كە بە Business Flexible یان "ئاسانكاری بۆ كارەكان" ناوزەدكراوە، وەكو بەشێك لە براندی ناسراو بە "كارەكانم" كە خزمەتگوزارییەكی تایبەتە بە بزنس.

"Business Flexible" یاخود "ئاسانكاری بۆ كارەكان" هێڵێكی دووفاقە كە لە یەكاتدا دوو هەژمار (ئەكاونت) لەخۆدەگرێت: پریپەید وپۆستپەید بە بەكارهێنانی تەنها یەك ژمارە/سیم كارت.

لەگەڵ ئەم هێڵە نوێیەی بزنس، بەشداربوانی كۆمپانیاكان وكەرتی بزنس دەتوانن پاكێجی تایبەت بە خۆیان ئامادەبكەن وجۆری ئەو خزمەتگوزاریانە هەڵبژێرن كە دەیانەوێت پێشكەشی كارمەندەكانیانی بكەن، جا چ دەقیقەی پەیوەندی بێت، یاخود كورتەنامە یان ئینتەرنێت، یان تەنانەت پەیوەندی نێودەوڵەتی.

هەر كۆمپانیا یان رێكخراوێك دەتوانێت پارەیەكی مانگانە ببڕێـەوە بەپێی بودجەی مانگانەیان وپێویستی كارمەندەكانیان بۆ بەشداریكردن لە پاكێجگەلێك كە پارەیەكی زۆریان بۆ پاشەكەوتدەكات. هەروەها ئەم هێڵە كارمەندەكان سەرپشك دەكات بۆ ئەوەی ئازادانە بەشداری بكەن لە هەر خزمەتگوزارییەك كە پاكێجەكانیان نایگرێتەوە، راستەوخۆ لە هەژماری پریپەیدەكەیانەوە، وە لە هەمان كاتدا بشتوانن هێڵەكەیان بەكاربهێنن كاتێك پاكێجە بێبەرامبەرەكانیان تەواوكرد.

لەگەڵ ئەم هێڵە بێوێنەیەی ئاسیاسێڵ، بەشدرابوانی كۆمپانیاكان وكەرتی بزنس دەتوانن تا ئەوپەڕی رادە كۆنترۆڵی خەرجی كارمەندەكانیان بكەن لەگەڵ كۆنترۆڵكردنی جۆری ئەو خزمەتگوزاریانەی كە دەیانەوێت تێچونەكەیانیان لە ئەستۆبگرن بۆ كارمەندەكانیان.

زرنگ فاروق، بەڕێوەبەری بەشی بازرگانی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەو بارەیەوە وتی، "ئێمە ئەم خزمەتگوزارییەمان پاش چەند لێكۆڵینەوە وراپرسی چڕوپڕ ئامادەكردوە كە لە رێیانەوە بۆمان ئاشكرابوو كە بەشداربوو هەمیشە بۆ هەڵبژاردنی فرەجۆریی وهەمەچەشنیی دەگەڕێت لە خزمەتگوزاریەكاندا، هەرەوها بۆ ئەوەی كە توانای ئەوەی هەبێت لە خزمەتگوزاریەكەوە بۆ بچێتە سەر خزمەتگوزاریەكی تر."
هەروەها وتی، "ئێمە سوورین لەسەر پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربوانمان وفەراهەمكردنی پێشكەوتوترین ئەو تەكنۆلۆژیایەی كە ئێستا لە سەرتاسەری جیهاندا بەردەستە".
كاتێك بەشداربو پاكێجێك تەواودەكات، هێڵەكەی بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دەگۆڕێتە سەر ستاتۆی پریپەید بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی زیاتر، ناردنی كورتەنامەی زیاتر یان بەكارهێنانی زیاتری ئینتەرنێت. بەشداربوان دەشتوانن پارە لە هەژماری پریپەیدەكەیانەوە بنێرن بۆ دانی پارەی پسوڵەی پۆستپەیدەكانیان.



PM:04:47:30/03/2015