جێگری دووه‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، به‌رهه‌م ساڵح له دیدارێکدا ریزی بۆ هه‌موو سه‌رکرده‌و به‌رپرسه کورده‌کان هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هیرۆ ئیبراهیم جیاوازی هه‌یه.
له دیدارێکی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعیراقیه به‌رهه‌م ساڵح سه‌باره‌ت به بارزانی ده‌ڵێت:كه‌سێتییه‌كی مێژوویی و گرنگی وڵاته له هه‌رێمی كوردستان.
له‌سه‌ر هێرۆ ئیبراهیم رای خۆی ده‌دات و ده‌ڵێت " هاوسه‌ری سه‌رۆك تاڵه‌بانی، تێكۆشه‌رێكی دێرینه، ته‌واوی رێزم بۆی هه‌یه، جیاوازیمان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك له فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هاتووه، جیاوازیی نێوان ئومه‌ته‌كه‌م ره‌حمه‌ته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و جیاوازییه نابێت له رێزی نێوانمان كه‌م بكاته‌وه".
سه‌باره‌ت به فواد مه‌عسوم سه‌رۆکی عێراقیش ده‌ڵێت: ئه‌و سه‌رۆك كۆماری عێراقه و ته‌واوی رێز و حورمه‌تم هه‌یه.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌باره‌ت به‌کێشه‌کانی عێراق و ئاینده‌ی وڵات ده‌ڵێت: دەستوری ئێستای عێراق ناتوانێت كێشەكان چارەسەر بكات، دوای كۆتاییهاتنی شەڕی داعش پێویسته(كۆنگرەیەكی دەستووری بكرێت) بۆ رێكخستنی جۆرێكی تر لە پەیوەندی نێوان پێكهاتەكان، كە دەكرێت شێوازی كۆنفیدراڵی بێت.