35 چەكداری داعش لە رۆژئاوای کوردستان كوژران
لەئەنجامی هێرشی پاك كردنەوە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان لەچەكدارانی داعش، 35 چەكداری ئەو گروپە لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژەوە كوژران.
بەپێی راگەیەنراوێكی ناوەندی راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئێواره‌ی دوێنێ هێرشیان كردۆته سه‌ر تیرۆریستانی داعش له گوندی ساوان له ریفی قامیشلۆ و 10 چه‌كداریان كوشتوه و ژماره‌یه‌كی تریش بریندار بوون.
هەروەها له شاری تلته‌مر سه‌ر به كانتۆنی جزیره، هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هێرشیان كردۆته سه‌ر تیرۆریستانی داعش له سێ گوند و زیانێكی گه‌وره‌یان به داعش گه‌یاندوه، كه نزیكه‌ی 25 چه‌كداریان لێ كوژراوه و 9 تیرۆریستی تر برینداربوون.
هاوكات فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه بوردومان ده‌كه‌ن و چه‌ندین مۆڵگه‌یه‌كی داعش ده‌كه‌نه ئامانج.
PM:02:18:02/04/2015