وێنە.. ئەبوبەكر بەغدادی لەگەڵ كچێكی ئەڵمانی هاوسەرگیریی كرد

پاش ئەوەی راگەیەنرا دەیان كچی ئەڵمانی بەریزی چەكدارانی داعش پەیوەست بوون، سەرچاوەیەك ئاشكرایدەكات كە ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی ئەو گروپە لەگەڵ یەكێك لەو كچە ئەڵمانیانە هاوسەرگیری كردوە.

سەرچاوەیەك لەشاری موسڵ بە سۆمریە نیوزی راگەیاند كە بەم دواییانە ئەبوبەكر بەغدادی هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكی ئەڵمانی كردوە‌و ئێستا ئەو كچە چەندین بەرپرسیارێتی گرنگی لە داعش پێ سپێردراوە.

پێشتر میدیاكانی ئەڵمانیا ئاشكرایان كرد كە تا ئێستا نزیكەی 100 كچ كە زۆربەیان هەرزەكاربوون چوونەتە ناو داعش.

وێنەی ژمارەیەك لەو كچە ئەوروپیانەی چوونەتە ناو داعش:







PM:04:54:02/04/2015