"داوا له‌حکومه‌ت ده‌کات بڕیاره‌کانی تایبه‌ت به‌مافی فه‌یلیه‌کان جێبه‌جێبکات"
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عیراق، داوا له‌حکومه‌تی عێراق ده‌کا، په‌له‌بکات له‌جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسایانه‌ی تایبه‌تن به‌گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ کوردانی فه‌یلی.
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان، ده‌شڵێت "ده‌رکردنی یاسا‌و دانان به‌مافی پێکهاته‌کان، به‌ته‌نها به‌س نیه، به‌ڵکو گرنگ پراکتیزه‌کردنێتی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع.”
له‌میانی به‌شداریکردنی له‌ڕێوره‌سمی 35 ساڵه‌ی جێنۆسایدکردنی کوردانی فه‌یلی که له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، ئارام شێخ محه‌مه‌د، راشیگه‌یاند دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له سێ ده‌یه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی بڕیاره‌کانی به‌عس، به‌ڵام تائێستا کاریگه‌رییه‌کانی بارگرانیه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانی کوردانی فه‌یلی دروستکردووه، داواشده‌کات، ئه‌و بڕیارانه‌ی حکومه‌تی عێراق ده‌ریکردون بۆ لابردنی سته‌م له‌سه‌ر کوردانی فه‌یلی، به‌زوویی جێبه‌جێبکرێن، چونکه چه‌سپاندنی دادپه‌ره‌وه‌ری به‌مشێوازه "خاوه”ی ئێستا، جۆرێکه له‌دووباره‌کردنه‌وه‌ی سته‌مکاری.
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان، جه‌ختیشی کرد له‌وه‌ی، په‌رله‌مان یاسای پێویستی بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی کوردانی فه‌یلی ده‌رکردووه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش رێنمایی بۆ دا‌و ده‌زگا تایبه‌ته‌کانی ره‌وانه‌کردووه، ئه‌وه‌ی ماوه، ته‌نها جێبه‌جێکردنی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانیه، زۆرینه‌ی بڕیاره‌کان له‌ناو ڕه‌فه‌ی فه‌رمانگه‌کان تۆزیان لێنیشتوه‌و کاریان پێناکرێ.
له‌به‌شێکی تری وتاره‌که‌یدا، ئارام شێخ محمه‌د داوای له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کرد، نوسینگه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌کوردانی فه‌یلی دابمه‌زرێنێ و له‌لایه‌ن خودی فه‌یلییه‌کانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت، بۆ گه‌یاندنی هه‌موو داواکارییه‌کانیان، وتیشی "یاسای یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی موڵکداری، ئاسته‌نگێکی تری به‌رده‌م فه‌یلییه‌کانه‌و تائێستا نه‌توانراوه مافی خاوه‌ندارێتی موڵکه داگیرکراوه‌کان بۆ خاوه‌نه‌کانیان بگێڕێته‌وه.”
PM:04:11:04/04/2015