یەکێتی: پارتی سێ کورسی ھەیە، ناکرێت زۆر لەوە زیاتر داوا بکات

سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە كە تا ئێستاش یەكلایی نەبووەتەوە، ئەندامی وەفدی دانوستانكاری یەكێتی دەڵێت "ناکرێت پارتی سێ کورسی ھەیە زۆر لەوە زیاتر داوا بکات".

لەتیف شێخ عومەر ئەندامی وەفدی دانوستانکاری یەکێتی بۆ پێکھێنانی حکومەتی خۆجێیەتی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند: بۆ داواکاریەکانی پارتی لە پارێزگای ھەڵەبجە وەک یەکێتی ھیچ شتێکی نیھێنیمان نییە و پارتی ئەتوانێت لەو پۆستانەی وەریانگرتووە لە حکومەتی خۆجێیەتیدا لە سلێمانی و گەرمیان ھەڵبژاردەی بکەن بۆ پۆستەکانی ھەڵەبجە ئەوا لە ھەڵەبجە داواکاریەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

وتیشی، ناکرێت پارتی سێ کورسی ھەیە زۆر لەوە زیاتر داوا بکات، ئەگەر ھەڵەبجەیان مەبەستە کێشەمان نییە لە بەرامبەر ئەو پۆستە لە شوێنێکی تر پۆست بدەنەوە .

لەو رووەشەوە ئەوەی ئاشکرا کرد، ئەگەر واز لە جێگری پارێزگاری سلێمانی بھێنن ئەوا لە ھەڵەبجە دەست لە پۆستی قائیمقام یان سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا ھەڵدەگرین .



PM:04:37:04/04/2015