"حەیدەر شەشۆ لەسەر دروستکردنی حەشدی شەعبی دەستگیرکراوە"

بەیانی ئەمڕۆ ‌ 6-4 هێزێكی ئاسایشی دهۆک حەیدەر شەشۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگالیان له‌ ناوچه‌ی سمێڵ دەستگیرکرد، بەپێی زانیارییەکانی سپی ناوبراو لەسەر ئەوە گیراوە کە ویستوویەتی حەشدی شەعبی لەناوچەکانی موسڵ و شەنگال دروست بکات.

سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێم بە سپی میدیای راگەیاند " گرتنی ناوبراو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە بەڵێنی بە بەرپرسانی حەشدی شەعبی لە حکومەتی عێراق داوە کە هێزێکی حەشدی شەعبی لەناوچەکە دروست بکات".

بەپێی زانیارییەکانی سپی بەرپرسانی حەشدی شەعبی بەڵێنی پێدانی چەک و پارەشیان بە شەشۆ داوە بۆ ئەو ‌هێزەی دروستی دەکات، بەڵام بەپێی قسەکانی سەرچاوەکەی سپی " تا ئێستا نازانرێت کە ناوبراو ئەو چەک و پارەیەی وەرگرتووە، یان وەرینەگرتووە".

سەبارەت بەوەی بۆ تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچی لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە، سەرچاوەکەی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەبەر هەستیاری پرسەکە.



PM:08:32:06/04/2015