یانەی فیلز سارسفێڵدی ئەرجەنتینی بڵاوی کردۆتەوە یانەی ئارسناڵ دەیەوێت هێرشبەری لاوی یانەکە {ماکسی ڕۆمێرۆ} کەبە میسی نوێ ناسراوە پەلکێشی یاریگای ئیماڕات بکات.
لای خۆشیەوە ڕۆژنامەی دەیلی مایلی بەریتانی ئاشکرای کردووە کە ئارسنال زۆر نزیکە لە بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە تەمەن شانزە ساڵە و دەیەوێت بە ٤.٥ ملیۆن جونەی ئیستەرلینی بیگوازێتەوە ڕیزەکانی.
ئا/ شاهۆ فایق