سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز بێگەرد تاڵەبانی لەسەر دەستگیرکردنی حیدەر شەشۆ و هاوڕێکانی رەخنەی توند لە سەرۆکایەتی هەرێم و دامودزگا ئەمنییەکانی دهۆک دەگرێت.
لە‌سه‌ر دەستگیرکردنی حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بێگەرد تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز وتی " خه‌ڵكی چاوه‌ڕوان بوون لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه شه‌نگال-یان داوه به ده‌سته‌وه، نه‌ك كه‌سێك بێ سه‌روشوێن بكرێت كه ماوه‌ی شه‌ش مانگه به‌رگری ده‌كات له كوردانی ئێزیدی".
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە له‌سه‌ره‌تای كاره‌ساتی شه‌نگاله‌وه "حەیدەر شەشۆ بۆ ته‌نها ساتێك سه‌نگه‌ری به‌رگری چۆڵنه‌كردووه له‌وكاته‌وه‌ی كه‌نزیكه‌ی 4000 ژنی ئێزیدی رفێندران له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش و به‌هه‌زارانیان ئاواره‌بوون به‌رێزیان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی له‌چیای شه‌نگال رووبه‌رووی دوژمنان ده‌وه‌ستانه‌وه، به‌داخه‌وه له‌جێگای رێز لێگرتن و پاڵپشتی كردنیان، شه‌وی 5-4-2015 هێزێكی ئاسایشی سیمێل سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك به‌بێ مۆڵه‌تی دادگا‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكی تری ده‌ستگیری ده‌كه‌ن ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و كرده‌وه نا یاسیاییه ئیدانه ده‌كه‌ین".
بێگەرد تاڵەبانی وتیشی" باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌مانه په‌یوه‌ندیان هه‌بووه به حه‌شه‌د شه‌عبی، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه دوێنی 6-4-2015، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد‌و باس له‌وه‌كراوه كه هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و حه‌شه‌د شه‌عبی دروست بكرێت، بۆیه ئێمه ئه‌م بیانوانه زۆر به‌لاواز ده‌زانین".
شەوی رابردوو سەرۆکایەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی رۆژنامەوانی لەسەر ئەم پرسە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە" تاقمێك لە دەڤەری شنگال لە هەوڵی دامەزراندنی هێزێك لە دەرەوەی هەموو چوارچێوەی یاسایی و وەزارەتی پێشمەرگە بوون.
هەروەها لە روونکردنەوەکەدا هاتووە : ڕایدەگەیێنن بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت هێزی نایاسایی دروست بكرێت و سەرپێچیكارانیش بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت